نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق: پشتیوانی كەمكردنەوەی كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا دەكەین

سیاسی
  • 23-04-2022, 10:49
  • +A -A

    بەغداد – INA

    نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق رۆژی هەینی، پشتیوانی خۆی بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوا راگەیاند.
    نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: لە ژێر ناوی (وەبەرهێنان لە هەسارەكەماندا) بۆ ساڵی 2022، ئەم رۆژە وەكو بیرخەرەوەیەك خزمەت دەكات بۆ ئاراستەكردنەوەی هەموو سەرنجەكانمان بۆ ئەوەی سەدەی 21 بكەینە سەدەیەك كە لە پێشینەی تەندروستی هەسارەكەمان  و هەموو جۆرە بونەوەرێك بێت بەرەگەزی مرۆڤیشەوە، بژاردەكانی ئەمڕۆمان یان دەتوانێت وێرانكردنی ژینگە خێراتر بكات یان یارمەتی پاراستنی بدات و پارێزگاری لە تەندروستی و خێزان و بژێوی ژیانمان بكات.
    ئاشكراشیكرد: گۆڕانی كەشوهەوا و كارەساتە سروشتیە زۆرەكان و ناكۆكیە درێژخایەنەكان كە هەمەچەشنیی  زیندەوەرەكان تێكدەدەن، ئەم هەسارەیە لەناو دەبەن كە بۆ نەوەكانی داهاتوو جێیدەهێڵین.
    راشیگەیاند: پاراستنی خاك لە رێگەی سیاسەتی كاری ژینگەییەوە بووە بە پێشەنگی سەرەكی لە عێراق لە 22/3/2022 ەوە، وەزراەتی ژینگەو بەرنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ژینگە یەكەم هەنگاوی پاراستی سروشتی لە عێراق راگەیاند كە 230 جۆری روەكی تێدایە و زۆرێك لە جۆرەكانیان لە مەترسیدان، ئەم پاراستنە یارمەتیدەر دەبێ بۆ كەمكردنەوەی دیاردە سروشتیە زۆرەكان،و بەرزكردنەوەی كۆگای كاربۆن و دابینكردنی بۆشایی بۆ رووەك و ئاژەڵەكان بۆ بەرهەمهێنانەوەو خۆگونجاندن لەگەڵ كەشوهەوا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سیستمی ئیكۆلۆجی پشتیگری هەموو شێوەكانی ژیان دەكەن لەسەر زەوی، ژینگەی تەندروستتر، زەوی و مرۆڤایەتی تەندروستترە، لە رۆژی زەوی لە ساڵی 2022 دا، پێویستە بە بوێرانە كاربكەین بۆ گەڕاندنەوەی ژینگە تێكچوەكانمان، ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و ماندووبونی كەرتی تایبەت و بازرگانان و حكومەت و هاوڵاتیان و هەموومان هەیە بۆ پاراستنی پاكڕاگتنی ژینگەی زەوی.