به‌غدا ـ INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق مسته‌فا كازمی گه‌یشته ناوچه‌ی رۆژئاوای ئه‌نبار به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆپه‌راسۆنی ئیراده‌ی پۆڵاین.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی پۆڵاینی راونانی پاشماوه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆرست، كازمی گه‌یشته رۆژئاوای ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه وتی" هه‌ر یه‌ك له‌فه‌رمانده‌كانی جه‌زیره و كه‌ربه‌لا و هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی سنوور و چه‌ند هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌رۆژئاوای ئه‌نبار و فوراتی ناوه‌راست و به‌پشتگیری هێزی ئاسمانی له‌فڕۆكه و به‌پشتن به‌ستن به‌هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگیری و وه‌رگرتنی زانیاری وه‌رد و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه به‌شێك له‌هیزه تایبه‌ته‌كان و جیهازی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و فرقه‌ی ره‌دی خێرا و ئه‌ركه‌كانی تایبه‌ت له‌پۆلیسی ئیتیحادی و چه‌ند هێزێكی سه‌ربازی تر هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی بێ وێنه له‌ده‌ست نیشانكردنی ئامانج له‌ناوچه جیاجیاكان به‌هاوكاری هێزێكی ئاسمانی كه‌به‌رفرۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه دێت له‌گه‌ڵ دانانی بۆسه كه‌مینه‌كان له‌بیابانی ناوچه‌كه.