به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌ش وهه‌وا بۆ رۆژانی داهاتوو خستیه‌روو و پێشبینی باران بارین و نزمبوونی پله‌كانی گه‌رمای كرد له‌هه‌ردوو رۆژی یه‌ك شه‌م و دووشه‌ممه.
ده‌سته‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" سبه رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئاسمانی وڵات له‌نێوان هه‌ور وساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی ده‌رفه‌تی باران بارینێكی سووك له‌گه‌ڵ هه‌وروبرۆسه له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور. به‌ڵام له‌باكوور ورده ورده هه‌موو ئاسمان ده‌بێته هه‌روێكی باراناوی له‌گه‌ڵ بوونی برۆسكه و پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات نزم ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" ره‌وشی كه‌ش وهه‌وای رۆژی دووشه‌ممه له‌نیوان هه‌ورێكی باراواناوی و له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست ورد ورده نیمچه هه‌ور ده‌بێت وله‌باكووریش هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ باران و برۆسكه و له‌ناوچه‌ی باشووریش نیمچه هه‌ور ده‌بێت به‌ڵام پله‌كانی كه‌رما زیاتر نزم ده‌بنه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری وڵات.
له‌رۆژی سێ شه‌ممه له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكووری نیمچه هه‌ور و دواتر ده‌بێته هه‌ور و بارینی پشكه بارانی به‌برۆسكه هه‌ندێ جار. له‌ناوچه‌ی باشووریش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌له هه‌ور و پله‌كانی گه‌رماش له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست نزیكی رۆژانی پێشوتر ده‌بن به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور هه‌ندێك نزم ده‌بنه‌وه و له‌ناوچه‌ی باشووریشی به‌رز ده‌بنه‌وه.
له‌رۆژی چوار شه‌ممه له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشووری ساماڵ و هه‌ور ده‌بێت وله‌باكووریش په‌له‌هه‌ور ده‌بێت وپه‌له‌كانی گه‌رماش له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور وباشووریش نزیكی رۆژانی پێشووتر ده‌بن هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه دیاره:
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات