به‌غدا ـ INA
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید ئه‌لغه‌زی ته‌كیدكرده‌وه كه پێویسته ئه‌زموون و داهێنان له وه‌حی رێبازه زیندووه‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت وه‌ربگیرێت.
ئه‌مانه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" ئه‌منینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌مید نه‌عیم ئه‌لغه‌زی له‌چالاكیه‌كی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان له‌به‌غدای پایته‌خت ئاماده بوو كه‌به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی ئیمامی عه‌لی (س.خ) سازكرابوو.
هه‌روه‌ها وتی" غه‌زی له‌م چالاكیه‌دا ته‌كیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه‌پێویسته داهێنان وفێربوون له‌وه‌حی رێبازه زیندووه‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی س.خ وه‌ربگیرێت كه‌پره له‌مانا جوانه‌كان و كه‌رامه‌ت و چاكه و به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یڤی حه‌ق و سه‌رخستنی سته‌ملێكراوه‌كان و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئالای دادپه‌روه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشت به‌ستن به‌هه‌ڵوێسته شه‌رفماندانه‌كه‌ی وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌فتارێكی جوان وباش له‌گه‌ڵ برایان له‌ئایین وخه‌ڵكی تر نه‌له‌ئایین و توندی له‌سه‌ر پاراستنی ماڵ و مولكی هه‌ژاران.
هه‌روه‌ها غه‌زی ئاماژه به ده‌ستپێشخه‌ری كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی كردووه كه له‌میراتی ئه‌میری موئمنین بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی باش وه‌ریگرتووه و ده‌كاته چراكه‌یه‌ك بۆ فێربوونی زانستی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌م چالاكیه‌ی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی هونه‌ری تری له‌خۆی گرتبوو وه‌كو سرود و سرودی ئایینی و تابڵۆی موسیقا و نمایشی شانۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی وێنه و ده‌ست نووسی عه‌ره‌بی.
هه‌ر یه‌ك له بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری د. نه‌وفه‌ل ئه‌بو ره‌غیف و سه‌ید جه‌عفه‌ر ئه‌لوه‌نان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باوه‌رداران، أمناء"ی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی و فاتن ئه‌لحه‌لفی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و د. موزاد عه‌جیل ئه‌سه‌دی عه‌میدی كۆلیژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سانی ئه‌كادیمی و هونه‌رمه‌ند و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئاماده‌ی ئه‌م چالاكیه ببوون.