زاملی له‌یادی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌لی داوا ده‌كات كاربكرێت له‌پێناو چاكسازی

سیاسی
  • 23-04-2022, 00:00
  • +A -A

    به‌غداـ INA


    حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌كرد به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمامی عه‌لی كوری ئه‌بی تالیب (س.خ) و داواشی كرد كه‌كار بكرێت له‌پێناو بهده‌‌ستهاتنی چاكسازی. 

    زاملی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راده‌گه‌یێنێت" له‌م رۆژه‌ پیرۆزانه‌ی مانگی خێر یادی شه‌هیدبوونی ئیمامی عه‌لی كوری ئه‌بی تالیب سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌موسلمان و ناموسلمان به‌مه‌زنترین و به‌هێزترین كه‌سایه‌تی له‌مێژوودا ده‌زانن، چونكه‌ ئه‌و مرۆڤه،‌ ته‌قوا وبرواداری و مه‌ردایه‌تی و سه‌خاوه‌ت و سفه‌ته‌ به‌رزه‌كانی تر و ئه‌ده‌ب و زانست به‌هه‌موو لقه‌كانی كۆیكردبووه‌، زاملی داوا له‌عێراقیه‌كانی كرد گیانی مه‌ردایه‌تی و برواداری و ته‌قوا له‌كه‌سایه‌تی ئیمامی عه‌لی فێربن بۆئه‌وه‌ی رووبه‌روی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه‌." 

      هه‌روه‌ها وتی" ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی خۆمان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین و ته‌كید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ئێمه‌وه‌ وه‌كو موسلمان ئه‌مڕۆ پێویستیه‌كی زۆرمان به‌وه‌رگرتنی ئه‌و په‌ند و وێنه‌ و بنه‌ما مرۆڤایه‌تیه‌كانه‌ كه‌ئیمامی عه‌لی وه‌لی فه‌قی پاك و نوێنه‌ری سه‌رخستنی سته‌ملێكراو و ڵاوازه‌كان داوای كردووه‌، با مرۆڤایه‌تیه‌كی به‌رز و زاهید بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژیانێكی زوڵاڵ و پاك بژین هه‌موو یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ یه‌ك و كاریش بكه‌ین له‌پێناو بیناكردنی كه‌سه‌یه‌تیه‌كی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی به‌هێز كه‌بتوانین مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتی خۆمان لابه‌رین و چاكسازیش به‌ده‌ست بێنین.