بەغداد:INA _سەلام مەلا
ئەمرۆ رۆژی هەینی وەزارەتی پلاندانان نۆێترین پێشبینی بو سەر ژمێری له عێراق؛ لە کۆڕ و کچ و گەشەی سالانە؛ هۆکارەکانی دوا کەوتنی سەر ژمێریاری سالانە دیاریکرد؛ کە سەرژمێریاری خۆی لە بۆدجەی وەبەرهێنان دا دەبینێتهوه.
گۆتە بێژی وەزارەتی پلاندانان عەبدو لزەهرە هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) راگهیاند" دوا پێشهاتەکانی سەرژمێری سالانەی عێراقی دەکاتە41 ملیون و 150 هەزار کەس؛ کە بە رێژەی50.5لە ڕەگەزی نێرن و بە رێژەی 49.5 لە ژن پێک دێیت؛ هەروەها ڕێژەی گەشی سالانە دەگاتە 6. 2 لە سەدی؛ وەزارەت گەشەی سالی 2020 یەک ملیون و258 کەس لە دایک بوینە؛گەشەی سالی 2021 یەک ملیون و 284هەزار کەس لە دایک بوینە گەشەی سالانە کە گەیشتە یەک ملیون کەس.
هنداوی دیاریش کرد؛سەرژمێریاری سالی 2020 دوا کەت لەبەر دابین نەکردنی بەشە بودجە؛و دەرکەوتنی فایروسی کورونا؛ لە سالی 2021 وەزارەت بڕە پارەیەکی تەواوی بۆ دابین نەکرد و دواتریش بە هۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە دواخرا.
دیاریش کرد کە وەزارەت هەمو کارەکی تەواو کردوە بو ئەنجام دانی سەر ژمێریاری سال بەلام بەهوی دابین نەکردنی بڕە پارە ناتوانن ئەنجام بدەن؛ گۆتیش وەزارەت پێویستی بە 120 ملیاردینار دەوێت بو ئەنجامدانی سەرژمێریاریەکە.
ئاماژەی بە وەش دا کە کۆمەڵێک کاری تر ماون تا بتوانن سەرژمێریاریەکە ئەنجام بدەن بو نموونە پێویستیمان بە 150 هەزار تابلۆ هەیە لەگەل راهێنان پێکردنی نێزیکەی 150 هزار سەر ژمێرکار بو ئەنجامدانی مەشق و راهێنانە کان لە سەرانسەری عێراق دا؛ دابین کردنی توڕی ئەلیکترۆنی لە گۆڕەپانەوە بو ناوەندی رونکردنەوە؛ رونیشکردەوە کە پێویستیە ئەم کارانە ئەنجام بدەن پێش ڕۆژی ئەنجام دانی سەرژمێریاری؛ سەرژمێریاریەکان لە پرۆژەی دەست پێکردن بو پڕۆژەی وەبەرهێنان؛ لەسەر بودجەی وەبەرهێنان نەک لەسەر دەستپێکردن؛ دیاریش کرد کە بۆدجە دەستپێکردن سنوودارە بەلام پڕۆژەی وەبەرهێنان بەردەوامە؛ دیاریش کرد کە سەرژمێریاریەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ڕیگەی تابلوەکان کە ڕاستەوخۆ بە ناوەندی نیشتیمانی بەستراون بو چارەسەرکردنی رونکردنەوەکان؛ ناردنی رونکردنەوەکان راستەوخۆ نەسەرن لە چرکە ساتی داخل کردنی لەلایەن سەرژمێریارەکەوەکە دانیشتووە لەگەڵ خێزانەکان راستەوخۆ دەچنە ناوەندی نیشتیمانی بو جارە سەرکردنی رونکردنەوەکان.