بەغدا ـINA
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ئاگرێك لەناو كارگەی دارتاشی بەغدا كوژاوەتەوە .
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاندوە، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لیوا كازم سەلمان بۆهان، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرێك بكوژێنەوە كە لەناو نەمامێكی دارتاشی و زبڵ وخاشاكی فڕێدراو لە ناوچەی 6ی عەلاوی لەناوەڕاستی بەغدا.
وتیشی: تیمەكانیان ئاگرەكەیان گەمارۆداوە و مەترسی بڵاوبونەوەی ئاگرەكە بۆ كارگەكانی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەكە لابردووە و بەبێ تۆماركردنی برینداری مرۆڤـ كۆتاییان بە كارەكانی هێنا.