سكرتارییەتی گشتی ژماره‌ی پرۆژەكانی ساڵی 2022 دیار ده‌كات

ناوخۆ
  • 22-04-2022, 18:21
  • +A -A

    بەغداـ INA ـ وسام الملا
    سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند كە لەساڵی 2022ی ژماره‌ی پڕۆژەكان زیاتره‌ لە 200 پڕۆژە و هاوكات كاته‌كانی كردنەوەی 15 پڕۆژەی لەناو سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای زیقاڕ دیاریكرد تەئكیدیكردەوە كەشارە ته‌ندروستی یه‌كه‌م پرۆژه‌ ده‌بێت له‌م پارێزگایه‌.
    وته‌بێژی سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌یده‌ر مه‌جید به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" سكرتاریه‌كت له‌دواری بریاری ژماره‌ 139ی ساڵی 2020ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی سندۆقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاری زیقاڕ، ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌م سندۆقه‌ له‌ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌ كه‌له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ ته‌واو بكات و پرۆژه‌كانیش بخاته‌روو و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان ره‌وانه‌ی بواری جێبه‌جێكردنی.
    مەجید، وتیشی:هەفتەی ڕابردوو شەش پرۆژەی سندوقەكە كراونەتەوە و هەفتەی داهاتووش كردنەوەی زیاتر لە 15 پرۆژە لە چوارچێوەی كاری سندوقەكەدا دەبێت، وتیشی: پرۆژەكان لە پارێزگای زیقاڕ بۆ یەكەم جار گەیشتوونەتە گوند و ناوچە لادێییەكان و ڕێگەوبان و دروستكردنی پڕۆژەی گرنگ و ئاوی و ئاوەڕۆ هەیە و وتیشی :  بۆ یەكەمجار عێراق شاهیدی دەستپێكردنی 206 پرۆژەیە لە یەك پارێزگادا.
    وتیشی: سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئێستا كار لەسەر ئامادەكردنی زیاتر لە 200 پڕۆژە دەكات لەساڵی 2022 و هەروەها زیادكردنی كەرتەكانی تر، هەروەها ئەوەشی وت :  پارێزگای زیقاڕ دامەزراندنی گەورەترین شاری پزیشكی لەعێراق دەبینێت كە چەندین نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی پسپۆڕی لێدەكرێت.
    وتیشی: پڕۆژەی كات بەسەربردن وخۆشی و ڕۆشنبیری و لاوان و هەروەها یاریگای بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی 15 هەزار كورسی تیایە بەناوی  (یاریگای ئۆڵۆمپی) و هەروەها زیاتر لە 7 یاریگا لە قەزاو ناحیەكان پێشكەشكراون كە لەنێو پرۆژەكانی گەنجاندان.