سەرۆك كۆمار سەرەخۆشی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (س،خ) دەكات

سیاسی
  • 22-04-2022, 18:13
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    سەرۆك كۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ هەینی سەرەخۆشی ساڵیادی شەهیدكردنی ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێ بێت) كرد.
    ساڵح لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راده‌گه‌ینێت: سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌له‌كه‌مان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی یادی شەهیدكردنی ئەمیری زمان پاراو و بەیان  ئیمام عەلی(س،خ)، مینارە ڕێنماییەكان و رێگای راست و ده‌نگی راستی مرۆڤایه‌تی كە ئاسۆكانی پڕ كردەوە، ئیمام شەهید بوو، بەڵام با رێبازی رەوانبێژیه‌كه‌ی  لەنێو گەل ونەتەوەكان بەزیندووی بمێنێتەوە، با به‌چاكه‌كانی بەهاكانی قارەمانی و مه‌ردی و بەخشندەیی به‌رپاببێت، با چەوساوەكان بە دادپەروەرانە سەربكەون و ناراستیش له‌ناوبچێت.