پۆلیسی كەركوك دوو گومانلێكراو دەستگیردەكات كە منداڵێكیان ڕفاندووە و كوشتویانە

ئەمنی
  • 22-04-2022, 16:55
  • +A -A

    بەغداـ INA
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند ئەمڕۆ هەینی دوو گومانلێكراوی دەستگیركردووە كە منداڵێكیان ڕفاندووە و كوشتویانە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی: دوای ئەوەی هەواڵی لەدەستدانی منداڵێك لە شاری كەركوك، عەمید كاوە غەریب عەبدولرەحمان، تیمێكی لە فرقەی دژە تاوانی ئازادی و بنكەی پۆلیسی 90 پێكهێنا و دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری،دەركەتووە كەخزمێكی منداڵەكە لەگەڵ تاوانبارەكە لەلای ماڵی منداڵەكە وشوێنی یاری كردن رفاندیتیان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێزەكانی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین تۆمەتباری سەرەكی پارێزگای سەڵاحەدینیان دەستگیركرد كە دانی بە ئەنجامدانی ڕفاندنەكە ناوە.
    وتیشی: هێزێكی پاسەوانی پۆلیس پێكهێنراوە بۆ یارمەتیدان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئازادی و نەوەد بنكەی پۆلیس و مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بۆ لێكۆڵینەوە لە شوێنی منداڵە ونبووەكە و دەركەوت كە گومانلێكراوی سەرەكی لەگەڵ هاوكارەكەی ڕۆژێك پێش ئێستا ئەمڕۆ منداڵەكەیان كوشتووە و لەسەر رێگای نێودەوڵەتی كەركووك – سلێمانی فڕێیانداوە.
    دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە، تۆمەتباری دووەم لەپارێزگای كەركوك دەستگیركراوەوە بەپێی مادەی 406 / 1 / 1 لەسەر مادەی 406ی سزادانی عێراقی دەستگیركراوەوە لێدوانەكانیشیان بەپێی دانپێدانان بەمەرجە سەرەتایی و دادوەرییەكان ئەنجامدراوە.