هه‌ولێر: زانیاری تایبه‌ت به‌داهات و فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌ستی به‌غدامان داوه‌

سیاسی
  • 22-04-2022, 13:21
  • +A -A

    هه‌ولێرـ ئیڤان ناسر

     وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی زانیاری سه‌باره‌ت به‌داهات و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریم به‌ده‌ستی به‌غدا داوه‌ و روونیكرده‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش په‌یوه‌سته‌ به‌بوونی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌.

    وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی دا له‌ئاهه‌نگی یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیه‌ تێدا ئاماده‌ببو راگه‌یاند" شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م ‌ماوه‌یه‌ سه‌ردانی به‌غدایی كرد به‌مه‌به‌ستی باسكردنی پرسی مووچه‌ و پرسه‌كانی تر و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و دیوانی هه‌رێمیش به‌رده‌وامه‌.

     هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌ هه‌موو زانیاریه‌كانی پێویست به‌ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵیان داوه‌ سه‌باره‌ت ‌ به‌ داهاته‌كان و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و پرسی تر، له‌كاره‌ هه‌ره‌ پێشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كان.

    وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ حكومه‌ت ئێستا كار به‌و گۆژمه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ ده‌كاته‌ ده‌ستی ورێژه‌كه‌ی 88% بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌رێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات له‌كاتی به‌رده‌ستبوونی پاره‌ی پێویست مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت".