یانەی سیروانی نوێ قەڵغانی پاڵەوانی خولی نایابی كوردستانی بەرزكردەوە

وەرزش
  • 22-04-2022, 12:04
  • +A -A

    هەولێرـ تایبەت به‌ INA  
    ئێوارە دوێنێ پێنج شەممە له‌دوای كێبڕكێی یەك وەرز لە خولی یانە نایابەكانی كوردستان،یانەی سیروانی نوێ قەڵغانی بوون بە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی بەرزكردەوە.
    جێگای ئاماژەكردنە خـەڵاتی گـۆڵكاری خول و باشترین یاریزانی خول و باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان دابەش نەكرا، لـە مـەراسیمەكەدا هـیچ خـەڵاتێكی تاكەكەسی پـێشكەش بـە یاریزانان نەكرا.
    سەبارەت بە دابەش نەكردنی خەڵاتە تاكەكەسییەكان عەدنان عەبدولرەحمان ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند وگووتی: راستە ئێمە ئەمڕۆ تەنها قەڵغانی پاڵەوانی خولی نایابمان پێشكەش بە پاڵەوانی خولەكە كرد كە یانەی سیروانی نوێیە،بۆیە پیرۆزباییان لێدەكەین.
    هەروەها  عەدنان وتیشی : بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان،خەڵاتە تاكەكەسیەكانمان دواخست،ئومێد بەخوای گەورە، دوای ئەوەی شایستە داراییەكانمان وەرگرت و دوای ئەوەی جامی هەرێمیش بەرێوە دەچێت،لە مەراسیمێكی شایستەدا، جامی هەرێم وخەڵاتە تاكە كەسییەكان گشتیان بەسەر سەركەوتووەكان دابەش دەكەین،چونكە خۆتان دەزانن تا ئێستا تەنانەت مافی داوەرانی خولی تۆپی پێی كوردستانیشمان نەداوە بەهۆی  وەر نەگرتنی شایستە داراییەكان.