بەغدا ـINA
ئەمڕۆ هەینی نرخەكانی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكان جێگیربوو.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بووە، هاوكات نرخی كڕینی دۆلارەكەش 147 هەزار و 250 دینار بووە بۆ هەر 100 دۆلارێك.
بانكی ناوەندیی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق هەموار بكات، چونكە نرخی كڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی 1450 دینار بووە و هاوكات نرخی فرۆشتنی بانكەكان بەبڕی 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك دانراوە.