بەغدا ـINA
لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان عومەر ئەلوائلی گەشتێك بهمهبستی پشكنینی ژمارەیەك لە دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای بەسڕای ئەنجامدا.
وائلی لە پارچە ڤیدیۆیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆی كردووه و دهڵێت :،ئەم سەردانە پشكنینە بۆ بەندەرەكانی سنوری پارێزگای بەسڕایە، كە له بەندەری سەفوان و پاشان بەندەری ئوم قەسری شاملی و بەندەری ناوەڕاست و باشور و بەندەری شەلامچە پێكهاتوون.
ئەم سەردانە بە مەبەستی چاودێریكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (72) بۆ ساڵی 2022 و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (109) بۆ ساڵی 2022، كە بریتی دەبێت لە ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نرخە بەرزەكان، وتیشی: كاركردن لە بەندەری شەلامچە 24 كاتژمێر بەردەوام دەبێت و چەرخەكان بەردەوامن لە ناساندنی كاڵاكان لە پارێزگای بەسڕا و هەموو پارێزگاكان بۆ ئەوەی نرخەكان لە بازارهكانی عێراقدا بپارێزن.