وه‌زیری ده‌ره‌وه"‌ داوا له‌وڵاتانی هاوسۆ ده‌كات دووربكه‌نه‌وه‌ له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كان

سیاسی
  • 22-04-2022, 01:13
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

     وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ فوئاد حوسێن ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ داوای له‌وڵاتانی هاوسۆی كرد دووربكه‌نه‌وه‌ له‌هه‌ر كارێكی سه‌ربازی كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان بكات.

      به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتوو، حوسێن پێشوازی له‌بالیۆزی شانشینی به‌لژیكای له‌عێراق كه‌له‌عه‌مان ده‌مێنته‌وه‌ كردووه‌ و هه‌ردوولا میكانیزمه‌كانی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان و گرنگی به‌هێزكردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاسۆیی هاوكاری دابێت له‌ئاینده‌دا باسكردووه‌. 

     هه‌روه‌ها ته‌كیدیان له‌سه‌ر بوونی نوێنه‌رایه‌تی به‌لژیكا له‌به‌غدا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رۆڵێكی مه‌زنتر به‌شدار له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا بكات، دوا پێشهاته‌كانی جه‌نگی ئۆكراینا و هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه‌ و په‌له‌كردن له‌راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌بوون.

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ حوسێن داوای له‌وڵاتانی هاوسۆی عێراق كردووه‌ كه‌ ڕێز له‌بنه‌ماكانی هاوسۆیه‌تی باش بگرن و دووربكه‌نه‌وه‌ له‌هه‌ر كارێكی سه‌ربازی كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كان بكات و ته‌كیدیكردۆته‌وه‌ كه‌ عێراق پێگیره‌ به‌بوونی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسۆی خۆی.

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی به‌لژیكا سوپاسی و پێزانینی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ بۆ هاوكاری عێراق له‌پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی (10) منداڵ و (6) هاوسه‌ری چه‌كدارانی داعش كه‌هه‌ڵگری ناسنامه‌ی به‌لژیكا بوونه‌ له‌خاكی سوریا بۆ ئه‌م وڵاته‌، هه‌روه‌ها ته‌كیدی له‌سه‌ر پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كردۆته‌وه‌ له‌بواری ناوبژیوانیكردن له‌نیوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و رۆڵی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كانی نێوان ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

    هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی هاوكاری و شه‌راكه‌تی به‌غدایی كردووه‌ كه‌له‌هاوینی رابردوو سازكرا و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربریوه‌ به‌سازكردنی ئه‌م جۆره‌ چالاكی و كۆنگرانه‌ له‌ئاینده‌دا.