زاملی و سه‌ید حه‌كیم جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌كتیڤكردنی لایه‌نی چاودێری ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 22-04-2022, 00:54
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حاكم زاملی و سه‌رۆكی ره‌وتی حیكه‌ سه‌ید عه‌مار حه‌كیم ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ ته‌كیدیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌كتیڤكردنی لایه‌نی چاودێریان كرده‌وه‌. 

    نووسینگه‌ی راگه‌یاندی زاملی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ راگه‌یاند" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌سه‌رۆكی ره‌توی حێكمه‌ی نشتیمانی كرد بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌ سیاسیه‌كان له‌وڵات.

      هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ هه‌ردووكیان ته‌كیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌به‌هێزی ده‌وڵه‌ت له‌به‌هێزبوونی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌كتیڤكردنی لایه‌نی چاودێری بۆ به‌هێزكردنی ئه‌دای حكومه‌ت، گرنگه‌ ئه‌گه‌ر خولی ئێستای نوێنه‌ران له‌چوار چێوه‌ی لایه‌نگریكردنی پێداویستیه‌كانی گه‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات كاریگه‌ر و نایاب بێت.