بەغدا- INA
عەدنان جابری پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ خاڵی سەرەکی دەستنیشانکرد کە ڕێگری لەتەواوبوونی پرۆسەی دیاریکردنی لیژنە پەرلەمانییەکان دەکات و هاوکات تەئکیدیشیکردەوە کەنوێنەرانی سەربەخۆ پێشنیازێکیان پێشکەشکردووە بۆ کۆتاییهاتنی قەبەستووی سیاسی ئەویش دیاری كردنی دووكەسایەتی سەربەخۆیە بۆ ەورگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران وسەرۆك كۆمار.
جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "پێکهێنانی لیژنە پەرلەمانییەکان بەپێی بنەمای دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکانیان لەنێوان کوتلە براوەکاندا ئەنجامدەدرێت و دواختنیپێكهێنانی لیژنەكەی لە ٣ خاڵی سەرەكی خۆی دەبینێتەوە.
ئەوەشی وت: خاڵی یەکەم دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێیە چونکە سەرۆکایەتی لیژنەکان لەگەڵ پاڵاوتنی وەزیراندا ڕیكدەخرێت ئەگەر وەزارەت بۆ لایەنێکی دیاریکراوی سیاسی بێت ئەوا لەگەڵ پاڵاوتنی سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیەی کە پەیوەندی بە هەمان کارەوە هەیە لە لایەکی ترەوە بۆ کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری كردن لە لایەن لیژنەكانی پەرلەمان بۆ كاری وەزارەتەكان.
ئەوەشی وت: خاڵی دووەم جیاوازییەکانی نێوان کوتلە سیاسییەکان و نەبوونی لێکتێگەیشتنە بۆ ناونانی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی پەرلەمان، هاوکات ئەو چەقبەستوی سیاسییەی ئێستا کە دژی پاڵاوتنی سەرۆک کۆمارە و ڕاسپاردنكەسێك بۆ سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران خاڵی سێیەمە.
وتیشی: "نوێنەرانی سەربەخۆش دەیانەوێت لە لیژنە پەرلەمانییەکان چالاک بن بۆ چاودێریکردن، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە هەموو سەربەخۆکان لە ئۆپۆزسیۆن بن، بەڵکو سەربەخۆکان بەشدارن لە دیالۆگی پێکهێنانی حکومەت"
جابری جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت دۆسیەی پێکهێنانی لیژنە و ناونانی سەرۆکایەتییەکانیان چاودێری و کاری پەرلەمانی ئیفلیج بکات و یاسادانانی یاساکان پەک بخات بەتایبەتی کە شکستی پێکهێنانی حکومەت و دواکەوتنی تێپەڕاندنی بودجە ئەو دۆسێی بەپەلە
لەسەر پێشنیارەکانی ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی،
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی کردەوە کە " پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بیرۆکە و پێشنیاریان داناوە بۆ ناونانی کەسایەتی سەربەخۆ بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کۆتاییهێنان بەو بارودۆخەی ئێستا و پێمان وایە هەنگاو بەرەو پێشەوە چوون بەم ڕێڕەوە گەیشتن. بەرێكەوتنی كۆتایی.