فواد ئەلڕكابی: وەرزی داهاتوو بۆ حدود جیاواز دەبێت

وەرزش
  • 21-04-2022, 21:23
  • +A -A

    بەغدا  INA
    سەرۆكی یانەی وەرزشی  حدود فواد ئەلڕكابی تەئكیدیكردەوە  دوای بوونیان بە پاڵەوانی خولی پلە یەكی تۆپی پێی عێراق و بەدەست هێنانی نازناوە و دوای هەوڵێكی زۆر و پلانی پێشوەختە هات ، ئاماژەی بەوەدا كەتیپەكە  بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزەوە دەچێتە ناو پێشبڕكێكانەوە.
    ئەلڕكابی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی گوت: خۆئامادەكردن بۆ خولی نایابی تۆپی پێ  و بەدەست هێنانی نازناوی خولی پلە یەك، دوای هەوڵێكی زۆر و پلاندانانی ددەستەی كارگێڕی بەدەست هات ،لە سەرەتای وەرزی رابردووك دابەزینی بۆ خولی پلە یەك،ووتیشی: سەركەوتنەكان بەهەوڵ وكۆششی هەموان بوو.
    وتیشی: ئامانجی ئێمە وەرزی داهاتوو مانەوەیە لە خولی نایاب  و لە ئەگەری خولی پیشەگەر كرایەوە ، ئەوا  یانەی حدود  ئامادەیە وەك تیمێكی یەكخراو بەشداری بكات و پێداویستی مۆڵەتەكان جێبەجێ بكات بەتایبەتی كە یانەكەمان هیچ قەرزار نیە.
    ئەلڕیكابی، وتیشی: ئەگەر یاریگای تاجی مۆڵەتی پێنەداین، ئەوا یانەی حدود ئامادەیە یاریگایەكی تر وەك یاریگای مەدینە، یاریگای نێودەوڵەتی شەعب، یاریگای ئەلزەورا یان یاریگای نێودەوڵەتی كەربەلا بەكرێ بگرێت.
    ئەلڕكابی وتیشی: ئیدارەی یانەكە لە چوارچێوەی پلانەكەیدا دانراوە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ هێنانی ژمارەیەك لەو یاریزانانەی كە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانیان كردووە بۆ دروستكردنی تیمێكی ڕكابەر بۆ وەرزی داهاتوو كە ببێتە یەكێك لە (10) تیپی یەكەمەكەی ریزبەندی