نوسینگەی پارێزگای زیقار: لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا 30 داواكارمان دەستگیركردووە لە شەترە

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 21:17
  • +A -A

    بەغدا -INA
    محەمەد هادی غەززی پارێزگاری زیقار ئەمڕۆ شەممە دەستگیركردنی ٣٠ داواكراوی  لە باكوری پارێزگاكە راگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای زیقار لە راگەیندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی  عێراقی  گۆپییەكی دەست كەوت تیدا هاتووە:"پارێزگاری زیقار سەردانی شارۆچكەی شەتڕەی كرد بۆ چاودێریكردنی كۆنتڕۆڵی ئەمنی و سەپاندنی یاسای بەسەر شارۆچكەكەدا". هەر لەكاتی گەیشتنی هێزێكی ئەمنی زۆر كە پێهاتبوون لە دژە تیرۆر و هێزی تایبەت و بۆ شارۆچكەكە پارێزگاری زیقاریش گەیشتە شەتڕە ئەمەیش بەمەبەستی سەپاندی ئەمن و ئاسایش بەسەر ناوچەكە لەدوای پێكدادانی هۆزەكان كەدوو ڕۆژ لەمەوبەر روویدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: " لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش تا ئێستا 30 دواكراو دەستگیركراوە و دەست بەسەرداگرتنی چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەتەی زۆردا گیراوە.