بەغدا INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە حاكم زاملی داوایكرد كەمووچە بۆ بەساڵاچووان و بێ ەخێوكەری ماڵ مسۆگەربكرێت و تەئكیدیشی لەسەر سووربوونی یاسادانان و هەمواركردنەوەی یاساكان لەسەر خۆشگوزەرانی چاودێری كۆمەڵایەتی .
نوسینگەی زانیاری جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێیڕاگەیاندوە : جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، حاكم زاملی سەردانی ( دار عەتا) كرد بۆ چاودێری بەساڵاچووەكان لە ناوچەی ئەلڕەشادی ڕۆژهەڵاتی بەغدا،هەروەها چاوی بەبەرێوەرەكە كەوت عەلی عەبدولسادە ئەلغەراوی و دەستەی سەرپەرشتیاری خزمەتگوزاری، زاملی لەگەڵ بەساڵاچووەكان بەربانگی مانگی رەمەزانی لەسەر رۆحی كۆچكردوو جاسم ئەغەراوی بەرێوەبەری پێشووی ماڵی بەساڵاچوان كردەوە .
هەروەها وتیشی: زاملی لەبارەی دۆخی بەساڵاچوان و داواكارییەكانیان و ئاستی چاودێریكردنیان باسكرا، بۆ جێ بەجێكردنی داواكارییەكانیان.
وتیشی: پێویستە بەرپرسیارێتی شەرعی و ئەخلاقی و نیشتمانی هەموو لایەكی ژیانێكی شایستە بۆ هەموو عێراقێك دابین بكات بەتایبەتی بەساڵاچووانی پەناگەكان كە هەموو وزە و خزمەتیان بۆ وڵات دابینكردووە و دەبێت هەمووان باشترین خزمەتگوزاری و بایەخیان پێ بدرێت.
زاملی داوایكرد پێویستی بەردەوامبوون و كاراكردنی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و پارێزگای بەغدا، لەگەڵ ئەو وەزارەت و دامودەزگایی كە پشتیوانی لە كاری پەناگە بۆ بەساڵاچوان و بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستی و دەسەڵاتی خانەنشینی و هتد دەكەن، داوا لە حكومەت دەكات كە مووچەی بەساڵاچوان و بەخێوكەرەكان دابین و زیاد بكات و توانای بەخێوكەر توانای شەڵتەرەكان و چاككردنەوەی بینایە داپۆشراوەكان و دابینكردنیان بە پێداویستییە پێویستەكان
وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر یاسادانان و هەمواركردنەوەی یاساكان لەسەر خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی و بەساڵاچووان بەهاوكاری دەزگاكانی حكومەت بۆ زامنكردنی ستانداردی دادپەروەرانە و مەرجەكان بۆ وەرگرتنی سوودمەندانی مووچەی خۆشگوزەرانی یان خانەنشینی.