بەغدا - INA
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای پتەوەكردنی هاوكاری وەبەرهێنان و بازرگانی نێوان عێراق و ئوسترالیا بەشێوەیەكی باڵا كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێگەیشت، تیدا هاتووە فواد حوسێن چاویكەوت بەباڵیۆزی ئوسترالیا لەعێراق پاولا ئیلیزابێس كانلی لەوەزارەتی دەرەوەو هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانیان لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، فواد حسێن داوایكرد" كە ئۆسترالیا ڕووی گەورەی هەبێت لە هێنای وەبەرهێنانی بۆ نێو خاكی عێراق و كاری وەبەرهێنان بكەن هەروەها كاری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتر بكرێتەوە .
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆز ئۆسترالیا كانلی جەختی لەسەر بەردەوامی هاوكاری و پشتیوانی وڵاتەكەی لەچەندین بواردا كردەوە و خواستیشی بۆ كاراكردنی یاداشتەكانی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستداكرد.