بەغدا - INA - نەسار حاج
كۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمۆبیل دووپاتیكردەوە، ئۆتۆمبێلە دووجۆرە (هجین) بۆ كەش و هەوای عێراق گونجاوترە، هاوكات ئاماژەشیدا كە ئەو ئۆتۆمبێلانە 40٪ رێژەی سووتەمەنی سەرف دەكەن .
هاشم سوودانی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "هەندێك بووچوون هەیە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دووبەرەكی و كارەبایی"،"ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان پێویستیان بە ژێرخان هەیە كە پەیوەندی بە دانانی بارگرەوە هەیە (چارچەر)، بۆیە دەبێت دوای دانانی ئەو بارگرانە دەست بكرێت هێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە و بەكارهێنانان لە شەقامەكانی عێراق.
وتیشی: "ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە گونجاوترین ئۆتۆمبێلە بۆ دۆخی عێراق و كەش و هەوا"، ئەوەشی وت"نزیكەی ٤٠٪ سەفركردنی سووتەمەنی كەم دەكاتەوە و بڵاوبوونەوەی كاربۆن كەم دەكاتەوە و پیسبوونی ژینگە كەم دەكاتەوە"