بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستی دەروازە سنووریەكان ، دەستی بەسەر ٧ كۆنتێنەر گرت كە پێچەوانی كۆنتڕۆلی هاوردەكردن كرا بوو لە بەندەرەكانی ئوم قەسری باكور و ناوەندی ڕاگەیاند.
دەستەی دەروازەكان لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، هاتووە: "بە هەوڵی ورد و بەدواداچوونی هەموو كەلوپەلەكان و پشت بەستن بە سەرچاوەكانی خۆیان لە بەندەری ئوم قەسری باكوور، توانیویەتی شەش كۆنتێنەر دەست بەسەر بگرێت كە پێچەوانی یاسای كۆنتڕۆڵی هاورەدەكردن و جۆری بوو.
لە راگەیندراوەكەدا هاتووە"یەكەم كۆنتێنەر باركرابووە بە كەرەستەی یەدەگی ئۆتۆمۆبیل پشتەوە شاردراوەتەوە (٦ ئۆتۆمبێل) بەنیازن بۆ قاچاخكردن داخلی بكەن، دوو كۆنتێنەر تێدابێت (ئۆتۆمۆبیلی یاریكردنی منداڵان و یاری ئاوی منداڵان) و سێ كۆنتێنەركەی دی سیرامیكی تێدایە.
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرا: "لەڕێگەی هەماهەنگی كار و گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەندەری ئوم قەسر ناوەڕاست، دەستەی دەروازە سنووریەكان توانی كۆنتێنەر بگرێت كە بڕبوو لە مادەیەكی خاوی پاودەر كە لە پیشەسازی دەرمانسازیدا بەكار دەهێنرێت.
وتیشی: "هەموو ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە كاتی یاسایی تێپەڕیوە كە رێگەپێدراوە لە بەندەرەكە بمێننەوە بەبێ ئەوەی چاو بە كەسە پەیوەندیدارەكاندا بخشێننەوە"