بەغدا - INA - فاتیمە رەحمە
جومعە عناد وەزیری بەرگری ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە كە هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ بەهێزكردنی وپێشخستنی هێزی ئاسمانی . و كۆبونەوەی داهاتووی وەزارەت سیستمی جێگرەوەی دەبێت.
وەزیری بەرگری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:"ئەمڕۆ یادی ٩١ ساڵەی دامەزراندنی هێزی ئاسمانی عێراقی قارەمانمان كردەوە" وتیشی هەموو وڵاتانی جیهان ئارەزووی ئەوە دەكەن هێزەكانی ئاسمانیان بەهیز بێت و بەهێزەكانی قۆڵی درێژ ناسراوە.
وتیشی: "هەر وڵاتێك هێزی ئاسمانی نەبێت، بە دواكەوتوویی هەژمار دەكرێت" و ئەوەشی وت "ئەم هێزە چەكێكی كاریگەر و گرنگ و سەرەكیە و پێویستە گرنگی پێ بدرێت ".
وتیشی: "لەو كاتەوەی كە دوو ساڵ پێش ئێستا وەزارەتەكە وەرگرتووە بەردەوامی پاڵپشتی هێزەكانی ئاسمانی كردووە و بە ئامانجمان ئامادەكردنی ئەم هێزە بەشێوەیەكی باشە هەوڵەكانی بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانییە بەردەوامیش دەبێت .
لەسەر دۆخی ئێستای سوپای عێراق وتی: "ریزبەندی سوپای عێراق دوای ئەوەی كە ٥٧ ساڵە بووە بە ٣٤ لە جیهاندا، بەڵام عەرەب بووە بە پلەی چوارەم" و ڕوونی كردەوە كە " ریزبەندی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ جیهانی عەرەبی شەشەمین.
لەسەر سیستەمی جێگرەوەش وەزیری بەرگری وتی: عێراق ئێستا لەشەڕدایە دژی تیرۆرو سەركردەكان لەسەر ئەگەری جێبەجێكردنی سیستەمی جێگرەوە (بدیل ) كۆدەبنەوە .
وتیشی: "سیستمی جێگرەوە (بدیل ) لە كاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا لە ترسی توشبوونی سەربازان لەو پەتایبەە جێبەجێ كرا".