هەولێر - INA
ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لە جەژنی رەمەزان و دۆخی بازاڕ كرد و تەئكیدی لەلیژنەی چاودێری بازاڕ كردەوە و بەردەوامبن لە چاودێریكردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و كەلوپەل و پێداویستییەكانی هاوڵاتییان و ڕێگە بە هیچ كەس نەدرێت یاری بەبازاڕ بكات و نرخی خۆراك و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بكات.
ئومێد خۆشناو ،پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە: پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەتی بەئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لەجەژنی رەمەزان و دۆخی بازاڕ لەگەڵ لیژنەكانی چاودێری بازاڕ، كشتوكاڵ و بازگەكان ئەنجامداوە.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی پارێزگای هەولێردا هاتوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر تیشكی خستۆتە سەر رۆڵ و گرنگی بازگەكانی دەروازەی شاری هەولێر، لەنیشاندانی سیمای جوان و سەردەمیانەی هەولێر لەمیوانداری و میواندۆستیداو جەختی كردۆتەوە كە تابۆیان دەكرێت بەتایبەتی بۆ رۆژانی جەژن كە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی هەولێر دەكەن ئاسانكاریان پێشكەش بكرێت و لەپێشوازیكردنی میوان و هاوڵاتیاندا بن كە دێنە ناو هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.