بێ پارە فیدراسیۆنی موای تای ئامادەكاری دەكات بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی جیهان

وەرزش
  • 21-04-2022, 17:48
  • +A -A

    بەغداـ INA
    هەڵبژاردەی  نیشتمانی موای تای بەردەوام دەبێت لەئامادەكردنێكی چڕوپڕ بۆ پاڵەوانێتی پێشكەوتووانی جیهانی كە لە26ی ئایاری  داهاتوو لەپایتەختی ئیمارت لە ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت و تا 5ی حوزەیرانی دەخایەنێت.
    مستەفا جەبار علك، سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی موای تای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: ئەمە یەكێك لە بەهێزترین خولەكانی جیهانە، كە 95 وڵات بەشداریان كردووە.
    وتیشی: هەڵبژاردەی نیشتیمانی چووە ناو كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانەوە بە سەرپەرشتی ستافی تەكنیكی كە پێكهاتبوون لە عەلی ساهر و محەمەد حەسەن بە بەشداری نزیكەی 14 یاریزان بە دوو یەكەی ڕاهێنان لە ڕۆژێكدا بۆ گەیشتن بە ئامادەیی تەواو پێش دەستپێكردنی پاڵەوانیەتییەكە،وتیشی : بە بودجەی فیدراسیۆنی موای تای نەمانتوانی كەمپێكی مەشق وراهێنان لەدەرەوەی وڵات بكەینەوە.
    وتیشی: وەرزش پێویستی بەپارەیەكی زۆر هەیە بۆ بەرەوپێشبردن بەتایبەتی كە ژێرخانی وەرزشەكەمان باش نییە بەتایبەتی وەرزشی موای تای و هیوادارین ئاڕاستەیەك هەبێت و پشتیوانی حكومەت هەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی واقیعی وەرزشی عێراق و گەڕانەوە بۆ رێڕەوی سەركەوتنەكانی.