كارەبا و زاخۆ لە شەوێكی نایابی ڕەمەزان

وەرزش
  • 21-04-2022, 15:54
  • +A -A

    بەغدا ـ INA
    بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئەلكهرەبا خیام خەزرەجی تەئكیدیكردەوە كەیاریی تیپەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی زاخۆ لەگەڕی 28ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، شەوێكی خۆشی ڕەمەزان دەبێت بۆ هاندەران بەهۆی جۆش وخرۆشی ونایابی یارییەكە.
    خەزرەجی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: تیمەكە بە ڕۆحی بەرزەوە ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ ئەم یارییە تەواو كرد، بەتایبەتی كە لە گەڕی پێشوودا لە سەركەوتنێكی گرنگەوە بەسەر نەوتی بەسرەدا هاتۆتەوە.
    وتیشی: تیمی زاخۆ یەكێكە لە تیپە گەورەكان و ڕەقەكان بەتایبەتی لەبەردەم هاندەرانی و لەنێو یاریگاكەی خۆیدا، بۆیە ستافی تەكنیكی باش ئامادەبوون بۆ ئەو دیدارە گرنگە، و وتیشی : كاتی یارییەكە كاتژمێر 10:00ی شەو. دەبێتە ئامادەبوونێكی جەماوەری گەورە.
    ئەلخەزرەجی، وتیشی: یارییەكەیان لە یاریگایەكی جوانی وەك یاریگای زاخۆدا هانی بە یاریزانە لاوەكان دەدات، بەتایبەتی دوای نۆژەنكردنەوەی یاریگاكە و دەركەوتنی بە شێوازێكی نوێ.