بەغداد/ INA
ئەمرۆ چوار شەممە ، وەزارەتی بەرگری و ئەنجومەنی باوەڕمەندانی"امناء" تۆڕی میدیای عێراق تاوتوێی هەماهەنگی میدیایان کرد.
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە، ڕایگەیاند:"لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە ئۆفیسەکەی لە بارەگای فەرماندەیی سوپا لەگەڵ " جەعفەر ئەلوەنا " سەرۆکی ئەنجومەنی باوەڕمەندان لە تۆڕی میدیای عێراقی کۆبویەوە .
ھاوکات ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: "کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدان و پتەوکردنی هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی لە هەماهەنگی کاری میدیایی نێوان وەزارەتی بەرگری و تۆڕی میدیایی عێراق و کەناڵە ئاسمانییە هاوبەشەکان بۆ گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی سوپا کرایەوە.
لەو باریەوە یارەڵا رایگەیاند: "کە پێویستە پەیوەندی لەنێوان دامەزراوە میدیاییەکانی دەوڵەتدا هەبێت بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش و گەیاندنی هەواڵی باوەڕپێکراو لە سەرچاوە فەرمییەکانییەوە"