بەغداد/ INA -ئامینە ئەلسلامی
ئەمرۆ پێنج شەممە، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو دووپاتیکردەوە کە پیسبوون مەترسیدار ھەیە لەسەر سەرچاوەکانی ئاو ، هاوکات تاکیدیشی لەسەر هەماهەنگی سێ قۆڵی کردەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکان .
"عەلی ڕازی " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:
"ژەهراوی بوون یان پیسبوونی ئاو زۆر مەترسیدارە، چونکە زیادەڕۆیی جۆراوجۆر هەیە، لەوانە زیادەڕۆیی لەسەر بەشە جیاجیاکانی ئاو و زیادەڕۆیی لەسەر ڕووبارەکان بە دروستکردنی چەند یەکە لە دەرەوەی کۆنترۆڵ و تەندروستی ئاو "
ڕازی، وتیشی: "جدیترین زیادەڕۆیی پیسبوونی ئاو و سەرچاوەی پیسبوونی ئاوە بەھۆکاری بونی کارگەکان و پاشەڕۆی نەخۆشخانەکان"کەئەمە بابەتێکی زۆر مەترسیدارە"
ھەروەک وتیشی: "هەڵمەتێکی سەرەکی هەیە بە پشتیوانی حکومەت و بە هەماهەنگی لایەنەکانی دادوەری و سەربازی و هەروەها لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان و فەرمانگەکانی ئاو لە پارێزگاکان و بۆ بەرزکردنەوەی ھۆشیاری و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان"
ئەوەشی وت کە "دەیان داوای یاسایی لەسەر دەستدرێژیکاران تۆمارکراوە و کارەکە زۆر گەورە و بەردەوامە، چونکە پێوەری پێشێلکارییەکان زۆر گەورەیە"
وتیشی: "جدیترینی ئەو پێشێلکارییانە ئەو زیادەڕۆییانەن کە ئاو پیس دەکەن ،بەشێکیان داخراون و ڕێگریان لێکراوە"
ڕازی جەختیشیکردەوە:"پێویستمان بە هێشتنەوە و ناساندنی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ لەگەڵ چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ یان پاشەرۆی نەخۆشخانەکان ھەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: سەرچاوەکانی ئاو وەزارەتێکی پەیوەندیدارە بەبەڕێوەبردنی ئاوی خاوێن و هیچ ئاسانکارییەکی پیسبوونی ئاویان نییە، بەڵکو بەدەست پیسبوونی ئاوەوە دەناڵێنن و ڕێکارەکان بەردەوامن و ڕێوشوێنی گرنگن ھەن بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان و کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو .
رازی ئاشکراشیکرد: " کە پیسبوونی ئاو مەترسیدارترە لە وەرزەکانی کەمی ئاو ، هەروەها وەرزی ڕاوەماسی، کاریگەری زۆر دەبێت، چونکە بە شێوەیەکی سەرەکی ئاو بە بڕی سنوردار بەردەدرێتەوە تا هەموو پێداویستییەکان بە تایبەتی ئاو چارەسەر بکات"