وەزارەتی کار ناوی هاوکارانی لێبڕاو بۆ مووچەی ساڵی (٢٠١٩) ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی کار ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ناوی ئەوانەی ڕایگەیاند کەمووچەی هاوکاری لێبڕاوان دەیانگرێتەوە بۆساڵی
    (٢٠١٩).لەبەیاننامەیەکدا کەکەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی( INA) کەوت وتی دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بانگهێشتی ئەوانە دەکات کە لیستی ئەلکترۆنی ساڵی (٢٠١٩)دەیانگرێتەوە سەردانی لقەکانی دەستەکە بکەن لەپارێزگاکان بەپێی ئەوخشتانەی کەبڵاوکراونەتەوەبۆئەوەی کەحەواڵەی لێژنە پزیشکیەکان برێن ئەویش بە پێی میکانیزم و ژمارەی لێژنەکان لەهەموو پارێزگاکاندا.
    بەهەمان شێوەش داوای لێیان کرد ەپابەند بن بەخشتەکانەوەو لەهەمان کاتیشدا مامەڵەکانی خۆیان بهێنن بۆڕاییکردنی کارەکانیان .
    هەروەها ڕوونی کردەوە کە بەخشینی مووچەکانیان بەپێی زنجیرەی لیستی ناوەکان دەبێت،هەروەها وتی لەسەرەتادا دەست بەوانە دەکرێت کەنیشتەجێی شاری بەغدان کە دەتوانن پەیوەندی بکەن لەڕێگای ژمارە(٤٤٤) تاکو حەواڵەی لێژنەپزیشکیەکان بکرێن.