دەستپاکی: وەزیری پێشووی کارەبای حکومدا

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 14:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ پێنج شەممە ،لیژنەی دەستپاکی فیدڕاڵ ڕایگەیاند"کە وەزیری پێشووی کارەبا لەسەر گرێبەستێکی 800 ملیۆن دۆلاری بەنا ئاسایی سزادراوە.
    بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA)بڵاوی کرۆتەوە:"بەشی لێکۆڵینەوە لە دەسەڵات، ئاماژەی بەوەدا کە تۆمەتباران (وەزیری پێشووی کارەبا و بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا - ناوچەی ناوەند)لەکاتی کارکردن لەوەزارەتدا سەرپێچیان کردووە لەگرێبەستی نێوان کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا - ناوچەی ناوەڕاست و کۆمپانیایەکی عەرەبی بۆ ئاوەدانکردنەوە و کارکردن ، بەئامانجی سوود گەیاندن بەخۆیان لەسەر حسابی خەڵک و دەوڵەت.
    ھەوەک ئاماژە بەوەشدراوە کە : "ئەو گرێبەستە بە 808ملیۆن و 345 هەزار و 462 دۆلار واژۆرکراوە و هێشتا لە کاردایە، بەڵام لە وەزارەتی داراییەوە ھەڵپەسێردراوە ، بەو پێیەی کۆمپانیاکە ئاماژەی پێداوە هیچ کارێکی هاوشێوەی نییە لە وەزارەتدا"
    ھاوکات "تیمی لێکۆڵینەوە کە لە لیژنەی دەستپاکی دووپاتیان کردۆتەوە  کە کۆمپانیای گرێبەست کۆمپانیایەکی بازرگانییە و تایبەت نییە بە چاککردنەوەی کارەبا و ھەروەک لە پاراگرافە نادروستەکان کە لە نوسراوەکەدا ھاتوە  و لەلایەن وەزیرەوە بۆ لیژنەی وەزاری بۆ کاروباری وزە نێردراوە .
    بەو پێیەش بێت کۆمپانیاکە زیاتر لە 80٪ ی توانای بەرهەمهێنان غەرامە دەکرێت.
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە:" دادگا بە غیابی ئەو چوار تۆمەتبارەی سزای زیندانیکردنی بەڕاگیراو دا،تا گەراندنەوەی پارەکە ، لەئەگەری نەگەراندنەوەی پارەکە سزاکەیان بەسەردا دەسەپێنرێت کە کەمترینیان شەش مانگ دەبێت.
    ھەروەک ئاماژە بە وەدراوە کە"تۆمەتەکان  بەپێی مادەی (331) لە یاسای سزاکان لە بڕگەکانی (47 و 48 و 49) یاساکە بەرێوەچوو لە داداگای تاوانەکانی بەشی کەرخ .