بەغداد/ نەجەفی پیرۆز - حەیدەر فەرمان
ئەمرۆ پێنج شەممە ، ئەمینداریەتی گشتی عەتەبەی عەلەویەی پیرۆز ڕایگەیاند کە لە ساڵیادی شەهیدبوونی" ئیمام عەلی " سڵاوی خوای لەسەر بێت ، ژوورێکی ئۆپەراسیۆن دروست دەکرێت، هاوکات فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف ڕایگەیاند کە پلانێکی ئەمنی تۆکمە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.سەلیم ئەلجسانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی عەتەبەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیمان پێکهێناوە بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی (سەلامی خوای لێبێت) کە سەرجەمی سەرۆکی فەرمانگەکان بەبەشدارن.وتیشی: "پلانەکە بەسەر سەردانکەراندا دابەش دەکرێت و خزمەتگوزاری جۆراوجۆریان بۆ دابین دەکرێت، هەروەها ژەمە خواردنەکان بۆ نانی بەیانی و نیوەرۆ دابیندەکرێت ،دوای تەواوبوونی مەراسیمی سەردانی کەران، شوێنی پشوودانیان بۆ دیاریدەکرێت .
سەبارەت بە بابەتەکانی لایەنی ئاینی سەلیم ئەلجسانی وتی: "وانەکانی ئایینی باس لە ڕەوشتەکانی ئیمام عەلی و سەردەمی نوێژکردنی دەکات"لەلایەن خۆشیەوە "میقداد موسەوی " ووتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند " پلانی ئەمنی تایبەت بۆ پاراستنی سەردانیکەران جێ بەجێدەکرێت کە شارەکە بەسەر چەند ناوچەیەک دابەشدەبێت ، ھەروەک لەو پلانەدا تەواوی یەکەکانی پارێزگاگاکە بەشداران بۆ مەبەستی پاراست و ئەمنیەت و ئارامی بەرێوەچونی مەراسیمەکە.
جێگای باسە لەشەوانی 20 و 21ی ڕەمەزانی هەموو ساڵێک موسڵمانان بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی " ئیمام عەلی" سڵاوی خوای لەسەر بێت سەردانی شاری نەجەفی پیرۆز دەکەن و لەسەر گڵکۆی پاکی یادی دەکەنەوە بە سرود و دروشمی ئاینی.