وەزیری دارایی ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەتی داهاتوو ئاشکرادەکات

ئابوری
  • 21-04-2022, 12:20
  • +A -A

    بەغداد /INA
    وەزیری دارایی ئەمڕۆ پێنج شەممە گرنگترین ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەتی داهاتووی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەهاوکاریکردنی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی کرد لەمەڕکێشەی سپیکردنەوەی پارە.
    هەروەها علاوی لە کۆڕێکدا کەپەیمانگای ئەتلەنتیک لەواشنتن بۆ توێژینەوە  ڕێکیخستبوو  و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA)بەدوداچوونی بۆکرد  وتی گرنگەرین ئەو ئاڵنگاریانەی کە بەرەنگاری حکومەتی داهاتووی عێڕاق دەبنەوە یاساوڕێکارە دێرینەکانن کە لە دام ودەزگاکاندا کاریان پێدەکرێت ، لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کردکە ئەگەر خوازیاری ئەوەبین کە سوود لە داهاتی وڵات وپێگە ستراتیژیەکەی وەربگرین و ئابووری خۆمان بگوازینەوە بۆ پاش نەوت ئەوا دەبێ ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.
    هەروەها علاوی لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێڕاقیە لەپەڕاوێزی بەشداریکردنی لە دیدارەکانی بەهار کەلە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت جەختی لەسەرئەوەکردەوە کەئەم سەردانەی بۆئەوەیە تاکوپەیوەندیە ئابووریەکانمان لەگەڵدام ودەزگانێودەوڵەتیەکان پتەو بکەین، وتیشی سنوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتگیری لەسیاسەتی گشتی  و چاکسازیەکانمان دەکات لەعێڕاق، ئاماژەشی بەوە دا کەبانکی نێودەوڵەتی پاڵپشتی چەند پڕۆژەیەک دەکات لەعێڕاقدا.
    هەروەها وتیشی کە هەماهەنگیمان لەگەڵ خەزێنەی ئەمریکیدا هەیە دەربارەی چەند بابەتێک لەوانە سپیکردنەوەی پارەو پەیوەدی دووقۆڵیەکانی نێوان عێڕاق و ئەمریکا پاش جەنگی روسیاو ئەمریکا کەهەندێک لایەنی ئابووری گرتۆتە خۆ، هەروەها وتی لەژێر رووناکی ئەم بابەتانە هاتنم بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بۆ ئەمەریکا گرنگ و پێویست بوو.