ئه‌نبار" فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ چوار تیرۆرست ده‌رچوو

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 12:02
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

     دادگای تاوانه‌كانی ئه‌نبار ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی تامردن بۆ چوار تیرۆرستی ده‌رخست به‌تاوانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێك له‌شاری ره‌ماددی.

     ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌، راگه‌یاند" ئه‌م چوار تیرۆرسته‌ كه‌كاریان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش كردووه‌، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری كیای براید له‌ده‌روازه‌ی پیشه‌سازی شاری ره‌ماددی ته‌قاندیته‌وه‌ وله‌ئه‌نجامیدا سێ كارمه‌ندی هێزی ئه‌منی به‌دژواری بریندار بوون له‌گه‌ڵ سێ له‌هاوڵاتیان كه‌له‌كاتی ته‌قاندنه‌وه‌ نزیكی شوێنه‌كه‌ی بوون جگه‌ له‌زیانی ماددی.

     هه‌روه‌ها وتی" فه‌رمانی له‌سێداره‌دان  ده‌رهه‌ق ئه‌م چوار تیرۆرسته‌ به‌پشت به‌ستن بووه‌ به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی چوار /1 به‌به‌ڵگه‌ی مادده‌ی دوو/3و7 له‌یاسایی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره‌ 13ی ساڵی 2005.