بەغداد /INA
دادگای تاوانەکانی بەسرە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە بڕیاری دەرکرد بەزیندانیکردنی تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی لە کچێک کردبوو.
هەروەها ئەنجومەنی دادوەری باڵا لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) کەوت راگهیاند" شەش ساڵ زیندانی بۆ تۆمەتبارێک دەرچووە کەهەڕەشەی لەکچێک کردووە بەبڵاوکردنەوەی وێنەکانی لەفەیسبووکدا گەر پارەی نەداتێ، تاوانبارەکە بەم هەڕەشانە حەوت ملیۆن و چوارسەدوپەنجا هەزاردیناری لەوکچەوەرگرتووە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کەئەو تۆمەتبارە بە مادەی١٤٠/١لەیاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە(١١١)ی ساڵی (١٩٦٩)هەموارکراو زیندانی کراوە.