وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە پلانی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناو شارەکان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 11:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ چوارشەمە،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییە گشتییەکان ژمارەی پڕۆژەکان و تێچووی پێویستی تەواوکردنیان  و هاوکات پلانێکی نوێشی ڕاگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناو شارەکان.
    "سەمیر ئیبراهیم" بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتەکە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (INA)ڕاگەیاند: "وەزارەتەکە بەرپرسیارە لە حەوت کەرت کە نوێنەرایەتی پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری دەکەن، کە بریتین لە (ڕێگاوبان، پرد، تەندروستی، ئاوەڕۆ، ئاو، خانووبەرە، بیناسازی گشتی، شارەوانییەکان و پلاندانانی شار).
    راشیگەیاند:"کەپرۆژەکانی وەزارەت لە ئێستادا 358 پرۆژەن لە کەرتە جۆراوجۆرەکان کە تێچووی  تەواوکردنیان 8 تریلیۆن دینارە لە چوارچوەی ئەو تەرخانکردنانەی کە ساڵانە بە بڕی 1 تریلیۆن دینار دەدرێتە وەزارەت"
    ھەروەک راشیگەیاند کە : "ئەگەر دۆخەکە بەپێی ئەو بڕە پارەیەی کە خەرجدەکرێت بمێنێتەوە ئەوا هەشت ساڵ دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان"
    ئەوەشی وت "کە پلانی بنەڕەتی وەزارەت لە بواری ڕێگاوبان و پردەکان تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێک، کە لەم دواییانە جەختمان لەسەر تەواوکردنی دووسایدی ڕێگاکان کردووەتەوە کە پارێزگاکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە ئێستادا هیچ ڕێگایەک نەماوە کە پارێزگاکە نەبەستێتەوە، ئەگەر چوار ڕێگا نەبێت، دوو ڕێگا لە هەر ئاڕاستەیەکدا ھەیە.
    وتیشی:" تەوەری دووەمی کارکردنمان   لەسەر ڕێگا و پردەکان لە دەرەوەی شارەکان، ھاوکات ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناو شارەکان بەستنەوەیان بەرێگای دەرەکی .