به‌دواداچوون ـ INA
ئه‌مڕۆ سیرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا راگه‌یاند هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی شاری ماریۆپۆڵی ئۆكراینا كۆنترۆڵی كردووه.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی وڵات ڤلادیمیر پۆتین كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی له‌شاری ماریۆپۆڵ و وتی" پێویست ناكات هێزه‌كانیان بچنه ناو ناوچه‌ی پیشه‌سازی ئه‌م شاره.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پۆتین دووپاتیكرده‌وه كه رووسیا گه‌ره‌نتی رهفتاركردنێكی به‌ڕێز به‌هێزه‌كانی ئۆكراینا ده‌دات ئه‌وانه‌ی وێستگه و ده‌زگاكانی ئازۆڤیستاڵ به‌جێدێلن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شۆیگۆ وتی" تائێستا چه‌كدارانی ئۆكراینا له‌ناو ئه‌م وێستگه و ده‌زگایانه ماون به‌ڵام ره‌وش له‌ماریۆپۆل ئارامه و رێگا به‌هاوڵاتیانی سڤیل ده‌درێت بگه‌رێنه‌وه.
هه‌وروه‌ها وه‌زیری به‌رگری رووسیا خۆبه‌ده‌ستدانی 1478 چه‌كداری ئۆكراینا لهماریۆپۆڵی و ده‌رخستنی 142 هه‌زار هاوڵاتی سڤیلیشی له‌م شاره راگه‌یاند.