بەغداد/ INA
وەزارەتی دەرەوە ڕدوێنێ دووپاتیکردەوە کە عێراق مافی خۆیەتی هەموو سەرچاوەکانی هێز بەکاربێنێت بۆ وەڵامدانەوەی تورکیا لە ئاستی دووقۆڵی و هەمەلایەندا و هاوکات ئەوەشی خستەڕو کە هیچ ڕاستییەکی نییە بۆ بانگەشەکەی ئەنقەرە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا.
ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەت لە لێدوانێکدا بۆکەناڵی ئەلعێراقیە کە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقیش (INA) بڵاوی دەکاتەوەرایگەیاند "کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناو خاکی عێراق بە پێشێلکاریەکی زەقی سەروەریی خاکی عێراق دەزانێت و هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی وترس و زیانی زۆر بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراق دروست دەکات .
راشیگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیای بانگکرد و یاداشتێکی ناڕەزایی توندی پێدا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بە تاکڕەوی دوژمنکارانەی وەسفکرد و ناچێتەخانەی شەری دژە تیرۆر"
ھاوکات وەزارەت داوای حکومەتی عێراقی نوێکردەوە بۆ کشانەوەی تەواوی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بە شێوەیەکی تەواوەتی بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و نوێنەکردنەوەی هیچ جۆرە پێشێلکارییەک"
ھەروەک راشیگەیاند کە "لایەنی تورکی بەهانەی ئەوە هەڵدەگرێت کە کار و پێشێلکارییەکانی سەروەری عێراق لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دێت و لەو بارەیەشەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەوەی لایەنی تورک بە بەردەوامی ڕایگەیاندووە کە هەماهەنگی و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە ناڕاستە و ئەمەش بانگەشەیەکی بێگەردە.
ئەوەشی وت کە : "ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنی تورک و پارتی کرێکاراندا هەیە کە زۆربەی چەکدارانی ئەم دواییەی خستە ناو خاکی عێراقەوە و ئەمەش بەهانەی بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکانی تورکیا بوو بۆ سەر خاکی عێراق"
وتیشی: "لایەنی تورکی مادەی 51ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتە پاساو بۆ بەرگری کردن لەخۆیی و خودی ئەم ماددەیەش ناتوانرێت وەک پاساو بەکار بھێنرێت، چونکە ڕێگە بە پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتە سەربەخۆکان نادات".
ھەروەک حکومەتی عێراق بە گرنگ و سەربەخۆیی دەبینێت بنەماکانی دراوسێیەتی باش ، بەهۆی پەیوەندییە ئابوورییە مێژوویی و ھەمەجۆرەکان.
ھەروەک وتیشی: "هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوولا دڵنیا دەبێت لەوەی کە بەرەنگاری هاوبەش بەدیدەکرێت، بەتایبەتی لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات"
ئاماژەی بەوەشدا کە "وەزارەت لە دەق و ناوەڕۆکی خۆیدا وەڵامی یاداشتنامەی ناڕەزاییەکەی وەرنەگرتووە و تا ئێستا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمی و دیپلۆماسیەکانەوە چاوەڕێی دەکەین".
جەختیشکرەوە"کە عێراق مافی ئەوەی هەیە کە هەموو سەرچاوەکانی دەسەڵاتی لە ئاستی دوولایەنە و هەمەلایەن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنێت".
ئاشکراشیکرد " ئێمە بەردەوامین لە پۆلێنکردنی ئەم کارانە وەک نەیاری یەکلایەنە و ئەو ڕێوشوێنە دیپلۆماسییانە دەگرینە بەر کە پلانی بۆ دانراوە، بەتایبەتی یاداشتی ناڕەزایی دەربڕین و بانگکردنی باڵیۆز و بەکارهێنانی بژاردەکانی تر.