بەغداد /INA
باڵاخانەی کاپیتۆل لە واشنتۆن کە کۆنگرس و ئەنجومەنە پیڕان لەخۆدەگرێت بۆماوەیەکی کورت چۆڵکرا ئەویش لەبەر هۆشداریەکی هەڵە کە پۆلیس ناچاربوون بەدوای فڕۆکەیەکدا بگەڕێن کە گومای مەترسی لێدەکرا.
پۆلیسی کاپیتۆل لەبەراییدا باڵاخانەکەی چۆڵکرد و بەدوای ئەو فڕۆکەیەدا گەڕا کە کومانی لێدەکرا ، لەم کاتەدا هەواڵەکە لە ئەمریکا بڵاوبووەوە لەبەر یادەوەریە پڕمەینەتیەکانی یازدەی سپتەمبەر کە بەفڕۆکە ئەنجام درا.
بەڵام پۆلیس خێرا بەیاننامەی دووەمی بڵاوکردەوە و وتی فەرمانی چۆڵکردنەکە لەبەر هۆکاری مەترسیەکی زۆرەوە بووە و کاپیتۆل ئێستا هیچ ترسێکی لەسەرنییە.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئێستا فڕۆکەکە هەڕەشەنیە بۆسەر کاپیتۆل و ئامادەکاریش دەکات بۆهاتنە ژوورەوە،شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەران وپیران لەکاتی ئەم مەترسیەدا لەکۆبوونەوەدا نەبوونە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان کرد کە هۆکاری ئەم مەترسیە ئەوەبوو کە الاکیەکی سەربازی بەڕێووە دەچوو یاریگەیەکی نزیک باڵاخانەی کاپیتۆڵ کە بەشداربوان بەپەڕەشووت لەفڕۆکەیەکەوە خۆیان فڕێ دەدایە ناویاریگاکە، پاشانیش سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی ڕەخنەی ئاڕاستەی ئاژانسی فڕۆکەوانی ئەمریکی کرد دەربارەی ئەم هەڵەیە کە مەترسیەکی زۆری نایەوە.