كه‌شناسی عێراق " له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت

ناوخۆ
  • 21-04-2022, 10:25
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA
    فەرمانگەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دۆخی کەشناسی ڕاگەیاند وپێشبینی بارانبارین و هەورەبروسکەی کرد.
    لەبەیاننامیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) کەوت وتی کە کەشی سبەی هەینی هەنێک  هەوراوی  دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیکی ڕۆژی  پێشتر دەبێت.
    بەیاننامەکە وتی ڕۆژی شەممە هەندێک هەوراوی دەبێت ولەناوچەکانی ڕۆژاوادا بەشەو ئەگەری ڕێژنە بارانی کەم لەئارادا دەبێت لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباشوور ، کەچی لە ناوچەی باکووردا هەوراوی دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرمالەناوەڕاست وباکوور لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە و لەباشووری وڵات نزیکی ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    هەروەها کەشناسی ڕوونی کردەوە کەڕۆژی یەکشەممە هەوراوی دەبێت لەگەڵ ڕێژنەبارانی کەم وهەندێک جاریش توند وبروسک دارلەزۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور، بەڵام لەباکووردا ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت ، لەناوچەی ناوەڕاستیش پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشوو نزمتردەبن وهیچ گۆڕانکاریەکیش لەکەشی ناوچەی باکوور ڕوونادات،بەڵام لەناوچەی باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    هەروەها کەشی وڵات ڕۆژی دووشەممە هەوراوی وبارانی مامناوەند دەبێت لەگەڵ هەورەبروسکە ،پلەکانی گەرمالەسەرانسەری وڵاتداتۆزێک لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت.