بەغداد/INA
سەنتەری ڕاگەیاندن ومیدیای نمرەیی DMC ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریدا لە بەردەوامبوونی حاڵەتی بەزاندنی
تایبەتمەندێتی ئەندامانی وەزارەتە ئەمنیەکان دەدات .
سەنتەرەکە لەبەیاننامەیەکدا
کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) کەوتووە
وتی وەزارەتی بەرگری عێڕاقی کە لەماڵپەڕە نمرەییەکانی خۆی
بەمدواییە سەدەها ناوی بڵاوکردەوە بۆکەسانێک کە لە کۆلیژی سەربازی وەرگیرابوون هەنگاوێکی هەڵەیە ، چونکە لەوانەیە ببێتە هەڕەشەیەک بۆژێرخانی زانیاری دام و دەزگاکانی دەوڵەت ئەویش بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناو و نازناو وپارێزگای قوتابیە وەرگیراوەکان .
هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەم زانیاریانە هەستیاریەکیان تێدایە
و هیچ پاساوێک نیە بۆ بڵاوکردنەوەیان لەوڵاتێکی وەکو عێڕاق کە تاهەنووکە بەدەست
تیرۆرەوە دەناڵێنێت،جگەلەوەش
ئەم کارە دوورە لەهەموو پرنسیپەکانی شەفافیەتەوە.
لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا
کەپێشووتر هۆشدریدابوو لە مەترسی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرەزانیاریانە بەتایبەتی لەدام ودەزگا ئەمنیەکان ئەویش لەبەر خەتەرناکی گرووپە تیرۆریستیەکان کە تیمی سیبرانی خۆیان هەیە کە لەزۆرشوێندا بڵاوەیان پێکراوەوتەشەنەیان سەندووە،
ئەو گروپانە سوود لەو زانیاریانە وەردەگرن و شوناسیان دەقۆزنەوە و دەرەنجام ژیانی خۆیان وخێزانەکانیان دەخەنە مەترسیەوە"،
بەیاننامەکە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە پێویستە شێوازو ڕێگای دیکە بگیرێتە بەر
بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی دام ودەزگا ئەمنیەکان .
هەروەها بەیاننامەکە بانگهێشتی لایەنە یاساییەکانی کرد کە یاسایەک دابڕێژن بۆپاراستنی
زانیاریە تایبەتەکان کە بابەتی سزادان و ڕێکخەری لەخۆبگرێتوەک وڵاتانە پێشکەوتووەکان .