بەغدا -INA
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەمی خورمای عێراق لەئێستادا هەناردەی 10 (دە) وڵاتی جیهان دەكرێت .
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، لەئێستادا 19.000.000 (نۆزدە ملیۆن) دارخورما لەسەرتاسەری عێراق هەیە و بۆ 10 (دە) وڵاتی جیهانیش هەناردەكردنی خورما دەستیپێكردوە.
وتیشی"وەزارەتەكەی چەندین ساڵە بەرنامەیەكی ئامادەكردوە بۆ كۆنتڕۆڵكردن و نەهێشتنی مێروی دۆس كە كاریگەری لەسەر خورما هەیە بە ڕێژەی 85٪ و هەروەها بەرنامەی ئامادەكردوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەمو مێروەكانی دیكە".
نایف وتیشی، "دارخورماكان چاك كراونەتەوە و بەرهەمی باشمان هەیە و هەناردەی دەرەوەش كراون، ئەمەش هەوڵی جوتیارانی بەهێز كردوە بۆ گرنگیدان بە دارخورما و لە ئێستادا 19.000.000 (نۆزدە ملیۆن) دارخورمامان لەسەرتاسەری عێراق هەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمی خورمای عێراق لەئێستادا هەناردەی 10 (دە) وڵاتی جیهان دەكرێت لەوانەش (میسر، مەغریب، توركیا، ئیتاڵیا و هۆڵندا) هەیە.
سەبارەت بە وشكبونی باخەكان وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ باسی لەوەكرد، "ئۆپەراسیۆنی وشككردنەوەی دارخورماكان لە ماوەی ڕابردودا ئەنجامدراوە، بەتایبەت ئەو باخانەی كە لەنزیك شارەكان بون، بۆ رێگریكردن لەو حاڵەتەش وەزارەتی كشتوكاڵ چەندین سكاڵای دژ بە وەەرهێنەران تۆماركردوە و بڕینەوەی دارخورماكانیشی قەدەغەكردوە".