سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگیی پلانی چاکسازی ئابووری کردەوە

سیاسی
  • 20-04-2022, 18:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە ، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە خالید بەتال، وەزیری پلاندانان.
    لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار  جەختیکردەوە لە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان بۆ پەرەپێدانی پلانی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و سیاسەتی دانیشتوان لە رێگەی توێژینەوە بەپێی پێویستی ھاووڵاتیان.
    ھاوکات ئاماژەی بەگرنگی ئەنجامدانی چاکسازیی لە کەرتی گشتی و تایبەت و تێپەراندنی کێشە و گرفتەکان کردەوە، ھەروەھا جەختی لە پێویستی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێ بوون و بێکاری و هەژاری کردەوە.
    لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی لە وەزیری پلاندان گرت سەبارەت بە کارەکانی وەزارەت و پلانی بەرزکردنەوەی ئەدای دامودەزگاکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی وەزارەتەکان دەبنەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا.