کازمی: عێراق سوورە لەسەر ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە

سیاسی
  • 20-04-2022, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ چوار شەممە،مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، عێراق سوورە لەسەر سەقامگیری و جێگیرکردنی ناوچەکە.
    نوسینگەی رایگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند"
    پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک باڵوێز لە عێراق، پێشوازی کرد لە "ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق . 
    لە کۆبوونەوەکەدا کازمی ئاماژەی : "بە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لە هاوکاری لە بوارەکانی   سیاسی و ئابووریدا کە لە بەرژەوەندی ھەردوو گەلی  عێراق و ئێراندابێت"
    ھەروەک وتیشی: "عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کە ڕۆڵی سیاسی خۆی وەک لایەنگری هەوڵەکانی ئاشتی و جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا بگێڕێت کە ئەمەش لە ئاسایش و ئاسوودەیی خەڵک و پتەوکردنی هاوکاریە هاوبەشەکانیان ڕەنگی دەداتەوە"
    لەمبەرامبەردا باڵیۆز مەسجدی،رایگەیاند کە "ئێران حەزی لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ عێراق و کاری دوولایەنەی هاوبەشە بە گوێرەی ئاواتی دوو وڵاتی دۆست"