بەغداد/ INA
ئەمرۆ چوار شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، زانکۆکانی عێراق ئامادەن چەند بەخششی خوێندنێک پێشکەش بەخوێندکارانی عەرەب و بیانی بکەن
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پابەندبوونی خۆی بە ستانداردی زانستی و پیشەیی و سنوردارکردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات و گرتنەبەری چوارچێوەی ئەکادیمی و یاسایی لە یەکسانی بڕوانامەکاندا دووپاتدەکاتەوە،
وەزیری خوێندنی باڵا لەمیانەی پێشوازیکردنیدا لە سەرۆکی زانکۆی ئیسلامی لوبنان و حەسەن ئەللەقیس جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و وەفدی هاوڕێی ،کە بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئەرک و پەیوەندییەکان لەوەزارەت ئامادەی بوو ،وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا کە
"ڕێڕەوی زانکۆکانی جیهان بەرەو ئەو پێداچوونەوەیە دەڕوات کە بەهۆی هەلومەرجی پاندێمیکەوە بەرهەم دەهێنرێت، و هەروەها بەرزکردنەوە و بەستانداردکردن بۆ وەڵامی پێداویستییەکانی وڵات "
ھاوکات ئامادەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەشە لێهاتووەکانی دەربڕی بۆ پێشوازی لە زانکۆکانی عەرەبی و ناوچەکە ، بەپێی ئەو ستانداردە زانستی و ئەکادیمییانەی ھەن و هاوکاری هاوبەش لەبوارەکانی زانستی ئەکادیمیدا، ئاماژەی بەئامادەباشی زانکۆکانی عێراق کرد بۆ دابینکردنی ژمارەیەک لەکورسی خوێندن بەخوێندکارانی عەرەب و بیانی.
وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەرببڕیت کە نەخشەڕێگایەکی یەکخراوی لەخۆگرتبوو بۆ دیاریکردنی ڕێکارە پێویستەکان لەژینگەی هەماهەنگی نێوان هەردوولادا"