بەغداد /INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە
فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان مستەفا کازمی فەرمانی داوە کەتۆمەتبارانی ڕووداوەکەی زیقاڕ دەستگیربکرێن .
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەست کەوت کە هاوکات لەگەڵ
دوو ڕووداوە تیرۆرستیەکەی شاری زیقاڕ و شەهید بوونی عەمید عەلی بەڕێوەبەری هەواڵگری وئاسایشی فەرماندەیی
ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا بۆ چارەکردنی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان دوو خێڵدا کە بووە قوربانی ڕووداوەکە وشەهیدکرا .
هەروەها وتی کە جگەلە ڕووداوەکەی دیکە کە کوژرانی هاووڵاتیەکی لێ کەوتەوە و پێشێلکاریەکی تیادابوو بۆ سەر داب ونەریتە ئایینی و یاساییەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کەفەرماندەی هێزە چەکدارەکان
فەرمانی دەرکرد بە دەستگیرکردنی ئەوتاوانبارانە
و ڕەوانە کردنیان بۆ دادگا تاکو سزای خۆیان وەربگرن و جگەلەوەش ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر دەربارەی ئەو مەفرەزە ئەمنییەی کە لەگەڵ ئەو کوژراوەدا بوو کەبەرەڵڵا کرا ئەویش لەبەر بەجێنەهێنانی کارەکانیان بەپێی پێویست کە سزاکانیان دەگاتە ڕادەی دەرکردن یان زیندانیکردن .
بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کە
پاڵەوانانی وەزارەتی ناوخۆ بەرەنگاری هەر کارێکی تێکدەرانە دەبنەوە کەببێتە مایەی تێکدانی دۆخی ئەمن وئاسایشی کۆمەڵگا.