بەغداد /INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کەزنجیرەیەک
ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە بۆدەستگرتن بەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتی
لەجەند فەرمانگەیەکی شاری کەربەلادا کە ڕێژەکەی دەگاتە یەک ملیار دینار .
فەرمانگەی دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی
دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) کەوتووە وتی تیمی کارکردنی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە کەربەلا توانیویەتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری باجی کەربەلا ئاشکرابکات لەکاتی پێدانی شایستەیەک بۆ کارمەندی پۆستە بەبێ ئەوەی کەهەموو شایستەی باجەکە بگێڕێتەوە لەسەر کۆمپانیاکە کە دەکاتە گوژمەی (٦٩٨٫٠٧١٫٠٠٠)
جگەلەوەش خەمڵاندنی ئەم گوژمە پارەیە بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکانی ژمێریاری باجدان بەڕێوە نەچووە چونکە پشتی بە ڕێژەی ٢٠٪ وەک هەقدەستی قازانج دیاریکردووە کەی دەبووایە ئەوڕێژەیە ٥٠٪ بوایە و گوژمەی پارەکە ببوایەتە
(١٫٧٤٥٫٠٠٠٫٠٠٠) دینار کەئەمەش بووەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی بەڕێژەی (١٫٠٤٧٫٠٠٠٫٠٠٠)دینار .
هەروەها لەئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا دەستەکە ئاماژەی بەوەکرد کەلەفەرمانگەی تەندروستی پارێزگاکە لە شاری پزیشکی ئیمام حسین بەهەدەرچوونێکی دیکەی ئاشکرا کردووە بەگوژمەی( ١١٨٫٠٧٢٫٠٠٠)
ڕوونیشی کردەوە کە بڕەپارەیەکی زیاتر بۆ کڕینی (٢٥٧) چەرپایە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی کڕینەوە خەرج کراوە .
فەرمانگەکە ڕوونی کردەوە کەئۆپەراسیۆنێکی سێیەمی ئەنجامداوە لە یەکێتی پیشەسازانی عێڕاقی /ژووری پیشەسازی کەربەلا وپاش پشکنین دەرکەوت کەیاریدەدەری
بەڕێوەبەری بانکی پیشەسازی لەگەڵ دووتاوانباری دیکەدا ناسنامەیەکیان ساختە کردووە و بەڵەنامەی دیکەشیان ساختە کردووە لەپێناو ڕاکێشانی (٥٠٫٠٠٠٫٠٠٠) دینار لە بانکەکە .
فەرمانگەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەپێی یاسابەڕێوەچوونە وخراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی لە شاری کەربەلا.