زاملی داوای پلانی بەپەلە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سیستمی کارەبایی

سیاسی
  • 20-04-2022, 16:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ چوار شەممە ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، حاکم زاملی داوایکرد پلانێکی بەپەلە دابرێژن بۆ چارەسەری کێشە و پەرەپێدانی سیستمی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە پێدانی ژمارەی کاتژمێرەکانی کارەبا لەھاویندا  . 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی، ڕایگەیاند"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتی دانیشتنێکی درێژکراوەی کرد بۆ میوانداریکردنی "عادل کەریم" وەزیری کارەبا،کە"بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، شاخەوان عەبدوڵا"و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران  و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتەکە بەرێوەچوو و ، تاوتوێی ڕێگاکان کران  بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کارەبا و بینینی ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ هاوینی داهاتوو. 
    ھەرلە راگەیەندراوەکەدا ھاتوەکە :" زاملی باسی لە کەمتەرخەمی ستافی پێشووی وەزارەتی کارەبا کرد کە ھۆکار و ئاستەنگی سەرەکی بون لە دابینەکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان و پێویست بە ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوە هەڵەکان ھەیە"
    داواشیکرد" لە یەکخستنی رۆڵی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرزکردنەوەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی کارەباو نەوت و دارایی بۆ دۆزینەوە و چارەسەری بەپەلە و گونجاو بۆ قەیرانی کارەبا"
    جگری یەکەم داوایکرد" لە پەرەپێدانی پلانێکی بەپەلەی پراکتیکی بۆ پەرەپێدانی چارەسەری خێرا بۆ کێشەکانی سیستمی کارەبایی لەوانە پشتیوانیکردن و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی دابەشکردن و پاراستنی تۆڕەکان ، بۆ دڵنیابوون لە زیادبوونی ژمارەی کاتژمێرەکانی پرۆسەی پیدانی کارەبا لە هاوینی ئەمساڵدا.
    ھاوکات داواش لە  ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرا کە چالاکانە ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی بورجەکان لە  تێکدەران. 
    ھەروەک وتیشی: "پێویستە بەرنامەیەکی یەکگرتوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی  دابرێژین و دووربکەوینەوە لەکات بەفیرۆدان ، وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشە بۆ دابینکردنی هەموو ھەوڵەکانی بۆ وەزارەت کەبپێویستی بە کەمکردنەوەی قەیرانەکانە بەتایبەتی لەم قۆناغەدا"