وەزیری کارەبا :دۆخی کارەبا ئەمساڵ لەساڵی پێشوو باشتر دەبێت

ناوخۆ
  • 20-04-2022, 16:20
  • +A -A

    بەغداد / INA وسام الملا


    بریکاری وەزیری کارەبا  عادل کریم ئەمڕۆ چوارشەممە 
    ڕایگەیاند کە دۆخی کارەبا و وزە 
    لەساڵی پێشوو باشتر دەبێت و وتیشی کە سەردانێکی ئێران دەکات بۆچارەسەرکردنی کێشەی هاوردەکردنی گاز .
    بریکاری وەزیر لەلێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەوانە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی/INA وتی میواندارێتی ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ئامادەکاریەکان بوو بۆ هاوینی داهاتوو ، هەروەها لەم دیدارەدا نەخشەو پلانی وەزارەتمان خستە ڕوو دەربارەی پێدانی کارەبا بەهاووڵاتیان .
    جگەلەمەش شێوازی کاری ڕۆژانەمان خستە ڕوو و ئەوانیش بەڵێنیان دا کە هاوکارمان بن بۆ چارەسەرکردنی 
    کێشەکان و لابردنی ئاستەنگەکان
     ئاشکراشی کرد کە کەئەنجومەنی وەزیران بە بڕی (٥٠٠)ملیار دینار یارمەتی پێشکەش بە وەزارەتی کارەبا کردووە بۆ کڕینی بگۆڕو چاککردنەوەی یەکەکان .
    عادل کریم ڕوونی کردەوە کە بەکۆششی کارمەندانی وەزارەتی کارەبا دۆخی وزە وکارەبا لەمساڵدا باشتر دەبێت ، چونکە ژمارەیەک وێسگە دروست کراون
    و تۆڕەکانی کارەباش چاککراونەتەوە .
    ئاماژە کرد" کە هێشتا کێشەی هاوردنی گاز لەئێرانەوە چارەسەر نەکراوە.
    بەهەمان شێوە عادل کریم ئاماژەی بەوەدا کە بڕیار نەدان لەسەر بوودجە کێشەی کارەبا بۆ ساڵی داهاتوو دروست دەکات و هیواشی خواست کە بەزووترین کات ئەنجومەنی نوێنەران یاسای ئاسایشی خۆراک تێپەڕێنێت