بەغداد – INA
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، سەبارەت بە یاسای بودجە میوانداری نازم حەسەن وەزیری رۆشنبیری كرد.
فەمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی حەسەن كەعبی و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامەكانی پێشوازیكرد لە حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و كادرانی پێشكەوتوی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ گفتووگۆكردن سەبارەت بە بودجەی وەزارەتەكە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2022.
حەسەن كەعبی بەخێرهاتنی وەزیری رۆشنبیری كرد و تەئكیدی لە گرنگی وەزارەتەكەو كارەكانی لە چوارچێوەی پلانی كاری رێكخراودا كردەوە.
هەروەك گفتووگۆكرا لەبارەی كەرتی رۆشنبیری و پێویستی پشتیوانیكردن لەو پرۆژانەی كە پەیوەندییان بە رەوشی كەلتورییەوە هەیە لەوانە پشتیگری كتێبخانەی قوتابخانەكان و دروستكردنی مۆزەخانەكان بۆ سەلماندنی ناسنامەی كەلتوری.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا پلانێكی ستراتیژی دابڕێژرێت كە پێویستیەكانی وەزارەت لەسەر بنەمای دیدێكی راستەقینە لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی رۆشنبیریدا دابین بكات.
ئاماژە بە بەردەوامبوونی كاری وەزارەت كرا لەدەرچواندنی یاساكاندا، لەوانە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و یاسا گرنگەكان.